ڤیدیۆ؛ سوارێز یەکەم سەرکەوتنی بۆ ئۆرۆگوای بەدەستهێنا

رووداو دیجیتال

هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بە سەرکەوتن چووە نێو پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور، بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ـی قەتەر، دوای ئەوەی لە هەڵبژاردەی چیلی بردەوە.

لە یارییەکی بەهێزدا، هەردوو هەڵبژاردە لە یاریگەی سینتیناریۆ رووبەڕووی یەکبوونەوە، ئۆرۆگوای خاوەنی یاریگە یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و یەکەم سێ خاڵی بەدەستهێنا.

لە خولەکی 40 لویس سوارێز، گۆڵی یەکەمی ئۆرۆگوای بەلێدانی سزا تۆمارکرد، گێمی یەکەم تەنیا ئەم گۆڵەی بەخۆیەوە بینی.

لە خولەکی 55 ئالێکسیس سانچێز، ئەنجامەکەی بۆ لارۆخا یەکسانکردەوە، یارییەکە تاوەکو دوایین ساتەکان بەو ئەنجامە مایەوە، لە خولەکی 3ـی کاتی زیادکراودا ماکسیمیلیانۆ گۆمێز گۆڵی بردنەوەی بۆ ئۆرۆگوای تۆمارکرد و خاوەن یاریگە سێ خاڵی یارییەکەی بردەوە.

لە یاریی داهاتوودا، ئۆرۆگوای بەرامبەر ئیکوادۆر یارییدەکات و چیلیش رووبەڕووی کۆڵۆمبیا دەبێتەوە.