هەولێر سێیەم یاریی دۆستانە دەکات

09-10-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی هەولێر
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

یانەی هەولێر سێیەم یاریی دۆستانە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی نوێی خولی عێراق ئەنجامدەدات، کاتێک بەرامبەر یانەی حدوود یارییدەکات.

کاژێر 18:00 یانەی هەولێر، لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی حدوود یارییدەکات، بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی توانای جەستەیی یاریزانەکانی و تاقیکردنەوەی پێکهاتەکەی.

هەولێر لە دوو یاریی رابردوودا بەرامبەر زاخۆ یەکسانبووە و بەرامبەر نەفتی وەسەتیش تووشی شکستبوو.

یانەکە بۆ وەرزی نوێی خولی عێراق، گرێبەستی لەگەڵ چوار یاریزانی پیشەگەر واژۆکردووە، کە هەریەکە لە دانیێل کیروس کاپتنی هەڵبژاردەی ترینداد تۆباگۆ، محەممەد نیزالی تونسی، ئایرتۆن ریبێرۆ سانتۆسی بەرازیلی و ویلیام توالەی هێرشبەری ئەفریقای باشوورن.

رێبین رەمزی، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر بە رووداوی گوت، هێشتا وادەی پەیوەندیکردنی یاریزانە نوێیەکان بە یانەی هەولێرەوە دیارنییە، بەهۆی ئەوەی کە پێویستە پشکنینی کۆرۆنایان لە وڵاتەکانیان بۆ بکرێت بەر لەوەی بەرەو کوردستان بەڕێبکەون.

رۆژی 25ـی ئەم مانگە رکابەرییەکانی وەرزی نوێی خولی عێراق دەستپێدەکات، هەولێر لە یەکەم یارییدا بەرامبەر ئەمانە بەغدا یارییدەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە