یانه‌ی هه‌ولێر گه‌یشته‌ قۆناخی 16ی جامی عێراق

09-10-2019
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن جامی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر

یانه‌ی هه‌ولێر گه‌یشته‌ قۆناخی 16ی جامی عێراق و بە زه‌حمه‌ت له‌ یانه‌ی دووزی برده‌وه‌.

یارییه‌كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ قۆناخی 32ی جامی عێراق له‌ یاریگه‌ی كه‌ركووك "یاریگه‌ی كۆمپانیای نه‌وت" كرا و تێیدا هه‌ولێر به‌ زه‌حمه‌ت و به‌ ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.

گۆڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر یاریزانان دانا عوسمان، ئاسۆ رۆسته‌م و عه‌لی حوسێن له‌ خوله‌كه‌كانی 71، 78 و 90+4 تۆماریانكرد، گۆڵه‌كانی یانه‌ی دووزیش هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان هاوكار محه‌ممه‌د و حوسێن یاسین له‌ خوله‌كه‌كانی 71 و 88دا تۆماریانكرد.

هه‌ولێر به‌م بردنه‌وه‌یه‌ گه‌یشته‌ قۆناخی 16ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ و له‌وێشدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌فت یاریی ده‌كات، كه‌ یارییه‌كی به‌هێز ده‌بێت.

یانه‌ی هه‌ولێر دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌كره‌م سه‌لمان، ئێستا بێ راهێنه‌ره‌ و له‌ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشدا ته‌ها قادر یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر سه‌رپه‌رشتی تیپه‌كه‌ی كرد و توانی بردنه‌وه‌ش بۆ هه‌ولێر مسۆگه‌ربكات.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە