گەڕی حەوتەمی تور دێ فرانس بەڕێوەچوو

09-09-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو - دیجیتال 

سام بێنێت بووە براوەی گەڕی دەیەمی پاڵەوانێتیی پاسکیلسواریی تور دێ فرانس، دوای ئەوەی مەودای 168 کیلۆمەتر و نیوی بڕی.

لە رکابەرییەکانی گەڕی دەیەمی پاڵەوانێتییەکەدا، رکابەرییەکان لە نێوان ناوچەکانی ئێل دۆلیرۆ بۆ ئێل دی رێ بوو، کە مەودای نێوانیان 168.5 کیلۆمەتر بوو، هەروەها لە رکابەرییەکانی ئەو رۆژەدا پریمۆش رۆگلیچی سلۆڤینی پارێزگاریی لە درێسی زەرد کرد و ریزبەندی یەکەمی پاسکیلسوارانی پاراست.

سام بێنێتی ئێرلەندی کە لەم گەڕەدا پێش هەمووان کەوت، پێشتر سێ جار بووەتە پاڵەوانی گەڕەکانی پاڵەوانێتیی ئیتالیا و دوو جاریش پاڵەوانی گەڕەکانی ئیسپانیا، لەم گەڕەدا رکابەرییەکی قورسی لەگەڵ کایلیپ ئیوانی ئوسترالی و پیتەر ساگانی سلۆڤاکی کرد و لە کۆتاییدا پێشیان کەوت.

بێنێت لە کۆتاییدا خۆی بۆ نەگیرا و دەتسی بە گریان کرد، گوتیشی: من باوەڕ بەخۆم ناکەم، سوپاسی هەموو تیپەکەم دەکەم.

رکابەرییەکانی گەڕی دەیەم ئەوکاتە دەستیانپێکرد کە پشکنینی کۆرۆنای سەرجەم پاسکیلسواران و ئەندامانی هەر 22 تیمەکە نێگەتیڤ دەرچوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە