سیناریۆی گواستنەوەی مالکۆم؛ بارسێلۆنا داوای ئامانجێکی دیکەی رۆما دەکات

09-09-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مالکۆم ئۆلیڤێرا، یاریزانی بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانییەکان رایانگەیاندووە، یانەی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی دۆمینیکۆ بێراردی، ئەستێرەی گەنجی یانەی ساسولۆو هاتووەتە سەر هێل.

ناوی بێراردی لەگەڵ سەرکەوتنی یانەکە لە خولی پلە دووی ئیتالیا پێش چەند ساڵێک زۆر بڵاوبووەوە، بەڵام بەهۆی پێکانەوە یاریزانەکە لە ماوەی رابردوودا ئاستی هەندێک دابەزی.



رۆژنامەی سپۆرتی نزیک لە یانە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، یانەی بارسێلۆنا لە نزیکەوە چاودێری یاریزانەکە دەکات و دەیەوێت بباتە ریزەکانی.

بێراردی یەکێکە لە ئامانجەکانی ئوزیبیۆ دی فرانچیسکۆ، راهێنەری یانەی رۆما و هاوینی رابردووش یانەکە دەیەویست ئەو یاریزانە بباتە ئۆڵیمپیکۆ.

جیۆڤانی کارنیڤالی، سەرۆکی یانەی ساسولۆو لەبەرامبەر دەستبەرداربوونی لە دۆمینیکۆ بێراردی هاوینی رابردوو داوای 40 ملیۆن یۆرۆی دەکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە