بازاری گواستنەوەکانی یاریزانان بۆ خولی تورکیا گۆرانکاری بەسەرداهاتووە



بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له‌ توركیا، ئه‌م هاوینه‌ گه‌رموگوڕ و گۆڕانكاریی زۆری به‌خۆیه‌وه‌بینی و چه‌ندین یاریزانی گرنگ روویان له‌ خولی سوپه‌ری توركیا كردووه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌م وه‌رزه‌ خولی توركیا زۆر به‌هێز بێت و یانه‌كانی پێشه‌وه‌ی خوله‌كه‌، له‌ ئاستی ئه‌وروپاشدا ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنن.

ئەمساڵ بازاری گواستنەوەکانی یاریزانان بۆ خولی تورکیا بەشێوەیەکی بەرچاو گۆرانکاری بەسەرداهاتووە و گۆرانکاری لە زۆربەی یانەکان روویداوە و خاڵی هاوبەشی نێوان زۆرینەی گواستنەوەکانیش هاتنی چەندین یاریزان و ئەستێرەی گەورەی ئەوروپا بوو بۆ خولی سوپەرلیگ.

یانەی فەنارباخچە کە بە یانە کەنارییەکە ناسراوە لەم وەرزەدا چەند یاریزانێکی ئاستبەرزی هێنایە ریزەکانی، لەهەمووشیان گرنگتر کارلۆس کامێنی کامیرۆنی و گۆڵپاریزی یانەی مالاگای ئیسپانیە، جگە لە کامێنی چەند یاریزانێکی دیکەی وەک رۆبێرتۆ سۆڵدادۆی ئیسپانی، ماتیو ڤالبۆێنای فەرەنسی و ماوریسیۆ ئیسلای چیلییە کە لەم وەرزەدا بوونە کەناری، لە دوا رۆژی گواستنەوەشدا ڤینسێنت یانسنی پەلکێشکرد.

گاڵاتەسرای رکابەری فێنار بە هەمان شێوە خۆی بێبەش نەکرد لە گواستنەوەی ئەستێرەکان و سەرەتا بە گواستنەوەی کوادۆ ئاسامۆی یاریزانی یانەی یوڤێنتۆس دەستی پێکرد تاوەکو گواستنەوەی سۆفیان فیگۆلی یاریزانی وێستهام و فێرناندۆی مانچێستەرسیتی.

داڵەکانی بێشکتاشیش لە کڕینی یاریزانی ئاستبەرز درێخییان نەکرد و پێپێی یاریزانی ریاڵی کردە داڵە رەشەکانی بێشیکتاش و  جگە لەو یاریزانە گاری میدێڵی یاریزانی ئینتەرمیلانیشی بۆ خۆی برد ئەمە جگە لەوەی کەناری و داڵەکان لەسەر گواستنەوەی کۆستای یاریزانی چێڵسی رکابەری دەکەن و هەردوولا تا دوا ساتی گواستنەوە هەوڵ دەدەن بیگوازنەوە ریزی یانەکەی خۆیان.

ئەنتاڵیا سپۆرتیش لەلای خۆیەوە سەمیر نەسری و مینێزی وەک ئەزموندارترین و باشترین یاریزانانی تیپەکەی دیاریکرد و گرێبەستی لەگەڵدا واژووکرد و دەیەوێت بە هێنانی ئەو ئەستێرانە رکابەری نازناوی سوپەرلیگ بکات لەگەڵ فێنار و گاڵاتا.