زۆر كه‌س پێیوایه خۆشه‌ویستى زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى سوێد به‌هۆی ئاستبه‌رزییه‌كه‌ى له تۆپی پێ، چووه‌ته ناو دڵى هه‌موو سوێدییه‌كان و شانازى پێوه‌ده‌كه‌ن، به‌ڵام له راستیدا زۆر له سوێدییه‌كان رقیان له ئیبراهیمۆڤیچه، تا ئه‌و رادده‌یه‌ى سیاسه‌تمه‌دارێك كوشتنى حه‌ڵاڵ ده‌كات.
له‌به‌ر شێوازى بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى، زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ نه‌یتوانیوه وه‌ك ئه‌ستێره‌كانى دیكه ببێته پاڵه‌وانێكی نیشتیمانیی لاى هاوڵاتیانى وڵاته‌كه‌ى. بێجگه له‌وه‌ش لایه‌نه ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان زۆر دژایه‌تى ئیبراهیمۆڤیچ ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ى كه ئه‌و به ره‌گه‌ز بۆسنییه و موسڵمانه. به‌تایبه‌تیش هه‌ندێك له كه‌سایه‌تییه سیاسه‌تمه‌داره ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانى سوێد، كه چه‌ندینجار به لێدوانه تووندڕه‌وه‌كانیان سووكایه‌تیان به زڵ‌اتان كردووه‌و ته‌نانه‌ت به‌مدواییه یه‌كێك له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه كوشتنیشی حه‌ڵاڵ ده‌كات.
ئه‌ویش سیاسه‌تمه‌دارێكی دیموكراسیی سوێدییه به‌ناوی هێنری كۆنی، كه له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه رقلێبوونه‌وه‌ی خۆی بۆ ئیبراهیمۆڤیچ ده‌ربڕیووه و نووسیویه‌تی "شه‌ق لێدان له زڵ‌اتان بیرۆكه‌یه‌كی باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رازی نه‌بوو شه‌قی لێبده‌ی، ده‌بێت ته‌قه‌ی لێبكه‌ی، بیكوژى و له گۆڕی بنێی".
ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نییه له سوێد ئه‌و په‌یامه بۆ زڵ‌اتان ده‌نێردێت، چونكه له ساڵی 2007یش سیاسه‌تمه‌دارێكی دیكه‌ى سوێدی هێرشی كرده سه‌ر زڵ‌اتان و به "یاریزانێكی نا سوێدی" وه‌سفی كرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ