ڤیدیۆ؛ فلومینێنسی لە ئەرجەنتینۆس جونیۆرزی بردەوە

رووداو دیجیتاڵ

 

لە یارییەکی پڕ لە تووند وتیژی و پڕ لە کارتی سووردا، یانەی فلومینێنسی بە ئەنجامدانی یارییەکی ئاستبەرز توانی خۆی بگەینێتە چارەکی کۆتایی  جامی لیبرتادۆرێس. 
 
یانە بەرازیلییەکە، لە یاریی گەڕانەوەدا لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی ئەرجەنتینۆس جونیۆرزی ئەرجەنتینی کرد و بە ئەنجامی 2-0 لێیبردەوە و گەیشتە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە.
 
یارییەکە نزیکبوو لە کۆتاییهاتن بەبێ گۆڵ، بەڵام لە خولەکی 86 ساموێل زاڤیر گۆڵی یەکەمی فلومینێنسی تۆمارکرد.
 
جۆن کێنێدی لە کاتی زیادکراودا بەیەکجاری هیوای ئەرجەنتینییەکانی نەهێشت، کاتێک گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
 
فلومینێنسی بە ئەنجامی هەردوو یاریی 3-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی یاریی گەڕانەوە لە بوێنس ئایرێس بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهات و یانە بەرازیلییەکە گەیشتە قۆناخی هەشت وئەرجەنتینییەکانیش گەڕانەوە ماڵەوە.