ڤیدیۆ؛ گۆڵپارێزێکی بەرازیلی ریڤەر پلەیتی لە جامی لیبرتادۆرێس دەرکرد

رووداو دئیجیتاڵ

 

یانەی ئینتەرناسیۆناڵی بەرازیلی، یانەی ریڤەر پلەیتی ئەرجەنتینی لە پاڵەوانێتی لیبرتادۆرێس دەربکات.
 
لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی لیبرتادۆرێسدا، ئینتەرناسیۆنال لەسەر یاریگەی پۆرتۆ ئەلیگری لە بەرازیل میوانداری رێڤەر پلەیتی کرد و بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە لێیبردەوە.
 
لە یارییەکی ماراسۆنیدا، ئینتەرناسیۆناڵ بە ئەنجامی دوو گۆڵ پێشکەوت و بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ لە هەردوو یارییدا لەپێش بوو، کە لە یاریی چووندا 1-2 دۆڕابوو، بەڵام لە خولەکی 90ـدا رۆبەرت رۆخاسی گۆڵێکی بۆ ریڤەر پلەیت تۆمارکرد و ئەنجامی هەردوو یارییەکە بوو بە 3-3.
 
لە لێدانەکانی یەکلاکەرەوەدا، گۆڵپارێزی ئینتەرناسیۆناڵ گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد، کە یانە بەرازیلییەکە بە ئەنجامی 9-8 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناخی هەشتی لیبرتادۆرێس.