رووداو دیجیتاڵ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە بەردەوامی کارەکانیدا بۆ فراوانکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی، لە شاری ماربێیەی ئیسپانی، کلینیکێکی نوێی چاندنی قژی کردەوە، بە بەهای 85 ملیۆن پاوەند لە ساڵێکدا.
رۆژنامەکانی بەریتانیا ئاشکرایانکردووە، هێرشبەرە تەمەن 37 ساڵەکەی مانچێستەر یونایتد پێشتر خاوەنی یەک کلینیکی ئینسپاریایە لە مەدرید، کە ساڵی 2019 لەو شارە کردوویەتییەوە، بەڵام 10 کلینیکی ئینسپاریای لە پورتوگال هەیە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ خاوەنی نیوەی لقی مەدریدە، کە دەرفەتی کاری بۆ 6 هەزار کەس دابینکردووە.
ئێستا ئیمپراتۆریەتەکەی فراوانتر کردووە بە کلینیکێکی نوێی لوکس لە ماربێیە، کە 100 پزیشکی پسپۆڕ دادەمەزرێنێت و 15 ژووری نەشتەرگەری تێدایە.
هەر نەشتەرگەرییەکی چاندنی قژ نزیکەی شەش کاتژمێر دەخایەنێت و تێچووی نێوان 4 بۆ 7 هەزار پاوەندە و بەگشتی ئێستا فۆربێس سەرمایەی کۆمپانیاکە بە 85 ملیۆن پاوەند دەخەملێنێت.
ساڵی 2019 رۆناڵدۆ هۆکاری کردنەوەی کلینیکەکەی روونکردەوە و ئاشکرایکرد کە پێویستە هەموو کەسێک دوور لە خۆبەگەورەزانینەوە رێز لە خۆی و لە خەڵکی بگرێت.
رۆناڵدۆ گوتیشی "دەمانەوێت یارمەتی خەڵکی بدەین بۆ باشترکردنی رووخساریان و نابێت کەس هەست بە شەرم بکات لە هاتنە لای ئێمە". هەروەها گوتیشی "هەموو کەسێک حەز بە گرنگیدان بە وێنەکەی دەکات و من نموونەیەکی زۆر روونم لەو بارەیەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ