مێركاتۆ له‌ ئینگلته‌را داخرا و لویس بووه‌ یاریزانی ئارسیناڵ

09-08-2019
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن داڤید لویز ئینگلته‌را
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر

یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی له‌ دواساته‌كانی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان له‌ ئینگلته‌را، داڤید لویزی به‌رگریكاری چێڵسی گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی.

یانه‌ی ئارسیناڵ رایگه‌یاند، داڤید لویزی به‌رازیلی گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی، به‌ڵام ماوه‌ و بڕی پاره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاشكرانه‌كرد.

لویز ته‌مه‌نی 32 ساڵه‌ و ئه‌زموونێكی زۆری هه‌یه‌، 524 یاری له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپانه‌ كردووه‌، كه‌ یاری بۆ كردوون.

چاوه‌ڕوانده‌كرێت لویز درێسی ژماره‌ 23ی ئارسیناڵ بپۆشێت.

سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانیش ئاشكرایانكردووه‌، داڤید لویز به‌ بڕی 8 ملیۆن پاوه‌ند چووه‌ته‌ یانه‌ی ئارسیناڵ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە