بەفەرمی زلاتکۆ دالیچ لەگەڵ کرواتیا بەردەوام دەبێت

09-08-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن زلاتکۆ دالیچ، راهێنەری کرواتیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کرواتیا بەفەرمی لەگەڵ زلاتکۆ دالیچ، راهێنەری هەڵبژاردەکە گەیشتە رێککەوتن بۆ مانەوە لە پۆستەکەیدا.

دالیچ لە مۆندیالی 2018 لەگەڵ هەڵبژاردەکەی مێژووییەکی گەورەی تۆمارکرد و بۆیەکەمجار لەمێژوویدا پلەی دووەمی بۆ وڵاتەکەی بردەوە.

راهێنەری پێشووی یانەکانی عەینی ئیماراتی و هیلالی سعودی لەلایەن چەندین یانە و هەڵبژاردەوە دەستەوارەی پێشکەشکرابوو، بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتییان وەربگرێت، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی کرواتیا سەرکەوتوو بوو لە رازیکردنی راهێنەرەکە بۆ بەردەوامبوون لەگەڵ هەڵبژاردەکە.

ماڵپەری فەرمی فیدراسیۆنەکە رایگەیاندووە، زلاتکۆ لەگەڵ داڤۆر شوکەر، سەرۆکی فیدراسیۆنەکە گەیشتووەتە رێککەوتن.

زلاتکۆ دالیچ بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ هەڵبژاردەکە پێشکەشیکرد لە مۆندیالدا پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین راهێنەری ساڵ لە جیهاندا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە