ئەکاد خۆی بۆ خولی بالەی عێراق ئامادەدەکات

تیپی بالەی کچانی یانەی ئەکادی عەنکاوە ماوەی ساڵێکە ئامادەکاریەکانیان بۆ خولی بالەی عێراق دەستپێکردووە کە بڕیارە خولەکە لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت، کچانی ئەکاد چاویان لەوەیە بۆ پێنجەم جار ببنە پاڵەوان و نازناوی خولەکە ببەنەوە.

تیپی بالەی کچانی یانەی ئەکاد عەنکاوە تاکە تیپی باشووری کوردستانە ماوەی ساڵێکە ئامادەکاریی بەردەوامە بۆ بەشداریی کردن لە پاڵەوانیەتی بالەی عێراق.

ئەمساڵ یانەی ئەکاد پلانی یاریی کردن بە پۆلێک یاریزانی لاو جێبەجێ دەکات لە کێبرکێ کردنی بالەی کچانی یانەکانی عێراق کە بڕیارە لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.

یانەی ئەکاد عەنکاوە خاوەن چوار جار نازناوی پاڵەوانیەتی بالەی کچانی یانەکانی عێراقە، هەروەها بەشداریی پاڵەوانیەتیەکی نێودەوڵەتی کردووە لە ئیماڕات.