ڤیدیۆ؛ ڤێرستاپن بووە پاڵەوانی پێشبڕکێی گەورەی بەریتانیا

رووداو دیجیتاڵ

ماکس ڤێرستاپن، شۆفێری هۆڵەندی، لە پێشبڕکێی گەورەی بەریتانیا لە پاڵەوانێتی جیهانی فۆرمۆلا یەکدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
 
ڤێرستاپن لەم وەرزەدا بۆ جاری حەوتەم یاریی دەستپێدەکات، هەروەها بۆ پێنجەمجار لەسەریەک.
 
لاندۆ نۆریسی بەریتانی و ئۆسکار پاستێری هاوڕێ ئوسترالییەکەی کە دووانەی ماکلارێنن، پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا و دوو یاریزانی فێراری چارڵز لێکلێرک و کارلۆس سانیس پلەی چوارەم و پێنجەمیان بەرکەوت.