ئۆزێل بڕیاری خۆی داوە

09-07-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن مەسعود ئۆزێل ئارسیناڵ
A+ A-

رووداو - هەولێر

مەسعود ئۆزێلی یاریزانی ئەڵمانیی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی، بڕیاری خۆی سەبارەت بە چارەنووسی لەگەڵ یانەکەی داوە.

رۆژنامەکانی بەریتانیا ئاشکرایانکردووە، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن یانەکەیەوە بەتەواوی پشتگوێخراوە، ئۆزێل بڕیاریداوە تاوەکو کۆتایی ماوەی گرێبەستەکەی ریزەکانی یانە لەندەنییەکەی جێنەهێڵێت.

مەسعود ئۆزێل لەوەتەی پرێمەرلیگ لە 17ـی حوزەیران دەستیپێکردووەتەوە لە هیچ یارییەکدا بەشداری نەکردووە و بەیەکجاری لە لایەن میکێل ئارتێتای راهێنەرەوە پشتگوێخراوە.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، یاریزانە ئەڵمانییەکە بە هاوڕێکانی گوتووە، سەرەڕای هەموو بارودۆخەکان لەگەڵ ئارسیناڵ بەردەوام دەبێت تاوەکو لە هاوینی 2021 ماوەی گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە پێشتر هەندێک لە سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان رایانگەیاندووە، مەسعود ئۆزێل  پلانی هەیە ئارسیناڵ جێبهێڵێت و دەڵێن "ئۆزێل دوو بژاردەی لە بەردەمدایە و پێدەچێت بچێتە خولی تورکیا یان ئەمریکا". 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە