ڤیدیۆ؛ سیتی بە گۆڵبارانکردنی نیوکاسڵ گەڕایەوە سەر رێگەی راست

09-07-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە لایەکی دیکەوە یانەی مان سیتی گەڕایەوە سەر رێچکەی بردنەوەکان و ئەمجارەش یانەی نیوکاسڵی گۆڵبارانکرد.

سیتی لەنێو یاریگەی خۆی میوانداری ماگپایسی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی پێنچ گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە.

لە نیوەی یەکەمدا مانچێستەر سیتی دوو گۆڵی لە رێگەی گابریێل خیسۆس و ریاز مەحرزەوە تۆمارکرد، لە نیوەی دووەمیشدا سەرەتا مات ریچی گۆڵێکی بەهەڵە لەخۆیان کرد، بەڵام داڤید سیلڤا بە لێدانێکی راستەوخۆی جوان چوارم گۆڵی سیتی هێنا، لە کۆتاییشدا هەمان یاریزان ئاسیستێکی بۆ رەحیم ستێرلینگ کرد و ئەویش کۆتایی بە کەرنەڤاڵی کۆڵەکانی مان سیتی هێنا.

ئەم بردنەوەیە هیچی لە هەگبەی سیتیزنس نەگۆڕی، بەهەمان شێوەش نیوکاسڵ لە نێوەڕآستی ریزبەندییەکە مایەوە و 43 خاڵی کۆکردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە