ناسر خلێفی هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێکی دیکەی بارسێلۆنا دەدات

09-07-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن کۆتینیۆ-ئیسپانیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەیەوێت گرێبەستێکی خەیاڵی بخاتە بەردەم یاریزانێکی دیکەی بارسێلۆنا.

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بڕی 270 ملیۆن یۆرۆی خستووەتە بەردەم یانەی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی فیلیپ کۆتینیۆی بەرازیلی.

هەر لە هەواڵی رۆژنامەکەدا هاتووە، یانەی بارسێلۆنا تاوەکو ئێستاش لە گواستەنەوەکەی نەیمار توورەن و بۆ گواستنەوەی کۆتینیۆ 400 ملیۆن کەمتریان ناوێت.

یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت بە هێنانی کۆتینیۆ ، نەیمار لە یانەکەی بهێڵێتەوە، یانە فەرەنسییەکەش هەموو هەوڵێک دەدات بۆ گواستنەوەی یاریزانە 26 ساڵییەکەی بارسێلۆنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە