رووداو - هەولێر
رۆژنامە تورکییەکان ئاشکرایانکردووە کارگێڕیی یانەی گاڵاتەسەرای تورکی بڕی 2.3 ملیۆن یۆرۆ سزای بەسەر ویسلی سنایدەری ئەستێرەی تیمەکەیدا سەپاندووە، ئەوەش بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی کارتی زەرد کە لە وەرزی رابردوودا ئەو یاریزانە وەریگرتووە.
ئەو یاریزانە وەرزی رابردوو لە کۆی 24 یاریدا 11 کارتی زەردی پێدراوە و ئەوەش بەبڕوای کارگێڕیی یانە تورکییەکە ناپەسندە و نیشانەی بێباکی و بێخەمییە لە کاتی یاریکردندا.
وێڕای ئەو سزا قورسە، سنایدەری 32 ساڵ، ئاشکرایکردووە بەهیچ شێوەیەک بیر لە بەجێهێشتنی یانەی گاڵاتەسەرای ناکاتەوە و ئەو یاریزانە داوای لێبوردنی لە هاندەرانی یانەکەشی کرد بەهۆی ئەوەی روویداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ