لویس سوارێز.. مێژوویه‌كی پڕ له تاوان
كه چاو به سه‌ربورده‌ی ژیانی ئه‌و ئه‌ستێره مشتومڕهێنه‌ره‌ی ئۆرگوای دادهخشێنی، ده‌بینی چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی ره‌ش هه‌یه، كه دواترینیان گازگرتنی بوو له شانی جۆرجیۆ كیللینی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا، له‌م راپۆرته‌دا په‌رده له‌سه‌ر دیارترین لاپه‌ڕه ره‌شه‌كانی ژیانی سوارێز هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه. كه له‌وانه‌یه تاوه‌كو ئێستا به هه‌ندێكیانت نه‌زانیبێت.
1 ـ بۆ 7 یاری راده‌گیرێت به‌هۆی گازگرتن: سوارێز ئه‌وكاته‌ی یاریزانی یانه‌ی ئه‌جاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندی بوو، به‌هۆی گازگرتنی له یاریزانێكی تیپی به‌رامبه‌ر 7 یاری راگیرا.
2 ـ زنجیره‌ی گازگرتن به‌رده‌وامه: وادیاره گازگرتن له‌لای سوارێز بووه‌ته ئاره‌زوو، بۆیه له یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوول و چێڵسی له خولی ئینگلته‌را گازی له ده‌ستی برانسیلاڤ ئیڤانۆڤیچی به‌رگریكاری یانه‌ی چێڵسی گرت و به هۆیه‌وه 10 یاری راگیرا.
3 ـ گازگرتن كلاكێت بۆ جاری سێیه‌م: سوارێز گازی له شانی جۆرجیۆ كیللینی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا گرت له مۆندیالی به‌رازیل، به‌هۆیه‌وه 9 یاری نێو ده‌وڵه‌تی و 4 مانگ له ئه‌نجامدانی هه‌ر چالاكییه‌كی په‌یوه‌ست به تۆپی پێ راگیرا.
4 ـ ده‌بێته یاریزانی تۆپی ده‌ست: له گه‌ڕی چاره‌كی كۆتایی مۆندیالی 2010 سوارێز تۆپێكی به‌ده‌ست له‌سه‌ر هێڵی گۆڵ گه‌ڕانده‌وه‌و هه‌ڵبژاده‌ی غانای له گۆڵێكی راسته‌قینه بێبه‌شكرد، ناوبژیوان لێدانی سزای ژمارد و سوارێزیشی به‌كارتی سوور ده‌كرده ده‌ره‌وه، به‌ڵام غانا نه‌یتوانی گۆڵ تۆماربكات و ببێته یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا بگاته چوارگۆشه‌ی زێڕینی مۆندیال.
5 ـ دوای گازگرتن.. مست وه‌شاندن: له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی به‌رازیل سوارێز چه‌ند مستێكی توندی ئاراسته‌ی سه‌ری به‌رگریكارێكی هه‌ڵبژارده‌ی چیلی كرد، به‌ڵام ناوبژیوان نه‌یبینی و له سزادان رزگاری بوو.
6 ـ وته‌ی ره‌گه‌زپه‌رستیانه به‌رامبه‌ر یاریزانێكی ره‌ش پێست: سوارێز به ده‌ربڕینی وته‌ی ره‌گه‌زپه‌رستیانه به‌رامبه‌ر پاتریس ئێڤرای به‌رگریكاری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد تۆمه‌تباركرا، به‌مه‌ش به را‌گرتن له 8 یاری سزا درا، به‌ڵام سوارێز خۆی به‌بێ تاوان نیشاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له یارییه‌كی دیكه‌ى نێوان هه‌ردوو یانه‌دا سوارێز رازی نه‌بوو ته‌وقه له‌گه‌ڵ ئێڤرا بكات.
7 ـ فێڵكردن له ناوبژیوان: له یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و ستۆك سیتی له ساڵی 2013 سوارێز خۆی به‌ردایه‌وه و فێڵی له ناوبژیوان كرد، دوای یارییه‌كه دانی به‌وه‌دانا كه به ئه‌نقه‌ست وایكردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی پێویستی به بردنه‌وه بوو.
8 ـ له گاڵته‌كردن به ركابه‌ره‌كانی ناوه‌ستێت: راهێنه‌ری یانه‌ی ئێڤرتۆن سوارێزی به‌وه تۆمه‌تبار كرد خۆی به پێكراو نیشانداوه، ئه‌مه‌ش سوارێزی تووڕه كرد‌و وه‌ك گاڵته‌كردن به‌و رهێنهره له كاتی ئاهه‌نگگێڕان به تۆماركردنى گۆڵێك دووباره هه‌مان جووله‌ی كرده‌وه.
9 ـ ئه‌نجامدانی ره‌فتاری نابه‌جێ: له یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوول و فۆلهامدا به په‌نجه ره‌فتارێكی نابه‌جێی به‌رامبه‌ر هانده‌رانی فۆلهام ئه‌نجامدا و پاشان به را‌گرتن له یه‌ك یاری سزادرا.