ڤیدیۆ؛ بۆستن دووەم یاریی کۆتایی ئێن بی ئەی بردەوە

09-06-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
 بۆستن سێلتیکس و گۆڵدن ستەیت
بۆستن سێلتیکس و گۆڵدن ستەیت
نیشانەکردن ئەلیکساندەر لاکازێت
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە سێیەم یارییدا لە زنجیرەی یارییەکانی کۆتاییدا لە باسکەی ئەمریکا ئێن بی ئەی، یانەی بۆستن سێلتیکس بەجیاوازیی 16 خاڵ، بە 116 خاڵ بەرامبەر 100 خاڵ لە یانەی گۆڵدن ستەیت واریەرزی بردەوە.
 
یارییەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاندەر بەڕێوەچوو، بۆستن بەهێزەوە چووە نێو یارییەکە و جەیلن براون لە چارەکی یەکەمدا 17 خاڵی تۆمارکرد و هاوکاریی یانەکەی کرد بۆ پێشکەوتن بە 33 خاڵ بەرامبەر 22 خاڵ.
 
لە چارەکی دووەمدا بۆستن لەسەر هێرشەکانی بەردەوامبوو و ئەو چارەکەشی بە 68 خاڵ بەرامبەر 56 خاڵ بردەوە.
 
لە چارەکی سێیەمدا گۆڵدن ستەیت باشتر دەرکەوت و توانیی 33 خاڵ تۆماربکات، ستیڤن کوری لە 8 خولەکدا 15 خاڵی بۆ یانەکە تۆمارکرد.
 
لە چارەکی چوارەم و کۆتاییدا بۆستن پێشکەوتەوە و بەمەش یارییەکەی بە 116 خاڵ بەرامبەر 100 خاڵ بردەوە، ئەمە سێیەم یاریی کۆتایی بوو و ئێستا بۆستن دوو یاریی بردووەتەوە و یارییەکیشی دۆڕاندووە.
 
لە یارییەکەدا جەیلن براون 27 خاڵ و مارکۆس سمارتیش 24 خاڵیان بۆ بۆستن تۆمارکرد، ستیڤن کوریش 31 خاڵی بۆ گۆڵدن ستەیت تۆمارکرد.
 
یاریی چوارەمی نێوان هەردوولا، بەرەبەیانی رۆژی شەممە بەڕێوەدەچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە