بە دەمانچە هێرشکرایە سەر ئەستێرەیەکی یانەی میلان

09-06-2020
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

 

سامۆ کاستیێخۆ یاریزانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی ئاشکرایکرد، لە شاری میلانۆ لەلایەن دوو کەسی نەناسراوەوە، بە چەک هێرشکرایە سەرم و هەڕەشەی کوشتنیان لێکردم.

لە ئینیستاگرامی خۆی ئاستیێخۆ ئاشکرای کرد: "دوو کەس هێرشیان کردە سەرم، من باشم، بەڵام ئەو دوو کەسەی هێرشیان کردە سەرم، داوای کاژێرەکەیان دەکردم، منیش ناچاربووم کاژێرەکەیان بدەمێ، چونکە دەمانچەیان خستە سەر سەرم و هەڕەشەی کوشتنیان لێکردم".

ئەستێرە تەمەن 25 ساڵییەکەی یانەی میلان دڵنیایی دەداتە هەوادارانی و دەڵێ: "ئامانجی دزەکان تەنیا ئەوەبوو کاژێرەکەیان بدەمێ، هەر بۆ ئەو مەبەستەش  هەڕەشەی کەشتنیان لێکردم، من لەنێو ئۆتۆمبێلەکەمدابووم، کە دەمانچەیان لەسەر سەرم دانا، منیش ناچاربووم کاژێرەکەیان بدەمێ، دوای ئەوە هەردوو دزەکە بەخێرایی هەڵهاتن".

دوای ئەم رووداوە، کاستیێخۆ پۆلیسی لە چۆنییەتی رووداوەکە ئاگەدار کردوەتەوە.

سامۆ کاستیێخۆ  لە هاوینی 2018 لە یانەی ڤیاریاڵەوە بە بەهای 15 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ئەیسی میلانەوە کرد، ماوەی گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2023 بەردەوام دەبێت.

 لە ماوەی قەدەخەی هاتووچۆ و کەرەنتینکردنی سەرتاسەری لە ئیتاڵیا یاریزانی ناوبراو شاری میلانۆی بەجێنەهێشت و نەگەڕاوەتەوە ئیسپانیا، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خۆی و کەسوکارەکەی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە