ئینزۆ پێرێز جێگه‌ی لانزینی ده‌گرێته‌وه
رووداو ـ هه‌ولێر
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی، رایگه‌یاند ئینزۆ پێرێزی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ریڤه‌ر پلێت، جێگه‌ی مانوێل لانزینی یاریزانی پێكراوی ئه‌رجه‌نتینی ده‌گرێته‌وه، له لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ بۆ مۆندیالی رووسیا.
به‌ر له دوو رۆژ لانزینی له مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین تووشی پێكانێكی قورس بوو، به ناچاری گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له تویته‌ری خۆیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، خۆرخێ سامپاولی راهێنه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ی به پێرێز راسپاردووه‌و پێویسته ئه‌و یاریزانه كۆنه‌ی یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانی و ئێستای رێڤه‌ر پلێتی ئه‌رجه‌نتینی به زووترین كات په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆوه بكات.