مۆرینیۆ دەیەوێت پۆگبا بگەڕێنێتەوە ئۆڵدترافۆرد

09-06-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پۆڵ پۆگبا
A+ A-

رووداو – هەولێر

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گرنگی بەتواناکانی پۆڵ پۆگبا، ئەستێرەی یانەی یوڤێنتۆس دەدات و دەستەوارەیەکی گەورەشی بۆ گواستنەوەی ئامادەکردووە.

خۆزێ مۆرینیۆ هاوینی رابردوو لە یانەی چێڵسی هەوڵی زۆریدا ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی، بەڵام ئامانجەکەی نەهاتە دی.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایگەیاندووە، بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەکە 78 ملیۆن پاوەند کە دەکاتە 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە فەرەنسییە ئامادەکردووە.

پۆگبا ئێستا یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی تۆپی پێیە، چەند رۆژێک پێش ئێستا سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردبووە ئەو یاریزانە بەرامبەر 120 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید رێککەوتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتیکی فەرمی لەلایەن هەردوولاوە رانەگەیێندراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە