"گرێبەستی مێسی بۆ هیلال یەکلابووەتەوە"

09-05-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەکاتێکدا سەرچاوە نزیکەکانی یانەی بارسێلۆنا، رۆژی دووشەممە هەواڵی چوونی مێسیان بۆ یانەی هیلالی سعودی رەتکردەوە، بەڵام سەرچاوەیەکی فەرەنسی دەڵێت "هەموو شت یەکلابووەتەوە."
 
ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسی لە پێشهاتێکی نوێدا دەڵێت "وەرزی داهاتوو لیۆنێل مێسی لە خولی سعودیە یارییدەکات و بە گرێبەستێکی زەبەڵاح و دەگمەن دەچێتە یانەی هیلال."
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، هەموو شتێک یەکلابووەتەوە و یاریزانەکە وەرزی داهاتوو لە سعودیە یارییدەکات."
 
بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە بەرنامەی ئێل چێرینگیتۆی ئیسپانیا رایگەیاند، کە مێسی بە دەستەوارەی یانەی هیلال رازی بووە و دەچێتە یانە سعودییەکە.
 
هەوڵەکانی یانەی هیلال بۆ گواستنەوەی مێسی لەکاتێکدان، یانەکە چەند رۆژێک لەمەوبەر نازناوی چامپیۆنزلیگی ئاسیای لەدەستدا، بۆ وەرزی داهاتوو گۆڕانکارییەکی گەورە لە تیپەکەیدا دەکات و ژمارەیەکی زۆری یاریزان لە یانەکە دەڕۆن.
 
جگە لە گرێبەستکردن لەگەڵ مێسی هیلال دەیەوێت هەریەکە لە سێرخیۆ بوسکێس، خۆردی ئەلبا و مارکۆ ڤێراتی بباتە ریزەکانی و لویس ئێنریکیش بۆ وەرزی داهاتوو بکاتە راهێنەری تیپەکە.
 
مێسی سەرەتای ئەم مانگە چووە سعودیە، رۆژنامەی عەکازی سعودی دەڵێت "مێسی لە ریاز لەگەڵ بەرپرسێکی یانەی هیلال کۆبووەتەوە و بە وردەکارییەوە باسیان لە گرێبەستی یانە سعودییەکە کردووە."
 
گرێبەستی مێسی لە هاوینی داهاتوودا لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتاییدێت، یاریزانەکە بە ئەگەری زۆرەوە لە یانە فەرەنسییەکە دەڕوات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە