رووداو دیجیتاڵ
یانەی لایپزیگ بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد و هیواکانی بۆ گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەهێزکرد.
لایپزیگ لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر ئوگسبۆرگ یارییکرد و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە.
دوای 40 خولەک یارییکردن ئاندرێ سیلڤا بێدەنگی شکاند و لایپزیگی بە گۆڵێک پێشخست، پاشان کریستۆڤەر نکونکوی یاریزانی لاوی فەرەنسی گۆڵی دووەمی بۆ یانەکە لە خولەکی 48 تۆمارکرد.
لە خولەکی 57 هەمان یاریزان گۆڵی 20ـەمی خۆی لەم وەرزەدا تۆمارکرد و لایپزیگی کردە خاوەنی سێ گۆڵ.
لە خولەکی 64 ئیمێل فۆرسبێرگ بەلێدانی سزا گۆڵی چوارەمی یانەکەی تۆمارکرد و لایپزیگ یارییەکەی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و گەڕایەوە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولەکە، تەنیا یەک گەڕ ماوە خولی ئەڵمانیا کۆتاییبێت، بەبردنەوە و یەکسانبوون لە یاریی داهاتوودا لایپزیگ دەگاتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ