ڤیدیۆ؛ دوو یاریزانی هەڵبژاردەی رووسیا زیندانی دەکرێن

09-05-2019
سه‌فین ته‌ها @safintaha
نیشانەکردن رووسیا
A+ A-

رووداو-هەولێر

هەردوو یاریزانی هەڵبژاردەی رووسیا کۆکرین و مامایڤ سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا.

دادگای رووسیا بڕیاری سزادانی بەسەر هەردوو یاریزانی پیشەگەری رووسی ئالێکساندەر کۆکۆرین و پاڤێل مامایڤدا سەپاند، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو بەهۆی ئەوەی شەڕیان ناوەتەوە و دەستدرێژییان کردووەتەسەر پیاوێک لە یەکێک لە هۆتێلەکانی مۆسکۆ.

ئەو دوو یاریزانە بەوەشەوە نەوەستان و دەستدرێژییان کردووەتەسەر کارمەندێکی وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ هاوکارێکیدا لە یەکێک لە کافێییەکانی مۆسکۆ.

پۆلیسی رووسیا لەدوای رووداوەکە هەردوو یاریزانەکەی دەستگیرکرد و ئەمڕۆش بەفەرمی بڕیاری زیندانیکردنی بۆ هەردوو یاریزانەکە دەرکرد، بەجۆرێک کە کۆکۆرین ساڵ و نیوێک زیدانی دەکرێت و مامایڤیش ساڵێک و پێنچ مانگ زیندانی دەکرێت.

کۆکۆرین و مامایێڤ تانەیان لە بڕیارەکەی دادگا داوە و زیدانیکردنەکەیان بۆ کەمکراوەتەوە بۆ شەش مانگ، بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا هەردوو براکەی کۆکۆرین دەستگیرکراون بەهەمان هۆکار.

کۆکۆرین یاریزانی یانەی زێنیت رووسییە، مامایڤیش یاریزانی یانەی کراسنۆداری هەمان وڵاتە، هەردووکیشیان یاریزانی هەڵبژاردەی رووسیان.

 

کاتی شەڕەکەیان لە کافێیەکە


کاتی سەپاندنی سزاکە بەسەریاندا 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە