سێرجی رۆبێرتۆ بە تووندی سزادرا

رووداو - هەولێر

بەفەرمی سێرجی رۆبێرتۆ، بەرگریکەری یانەی بارسێلۆنا بۆ چوار یاریی سڕکرا.

دوای ئەوەی لە یاریی کلاسیکۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید پێشکۆتاییهاتنی گێمی یەکەمی یارییەکە کۆتاییبێت شەقێکی لە مارسێلۆی بەرگریکەری یانەی ریال مەدریددا و بەکارتی سوور کرایە دەرەوە، لیژنەی سزاکانی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەفەرمی بڕیاریی راگرتنی ئەو یاریزانەی بۆ چوار یاریی دەرکرد.

بەپێی ئەو سزایە یاریزانەکە بەشداری لە یارییانەی ماوە لە لالیگا بەرامبەر ڤیاریال، لیڤانتی و ریال سۆسیداد ناکات و لە یاریی جامی سوپەری ئیسپانیاش بێبەش دەبێت

یاریی کلاسیکۆ لەنێوان یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لەنێو یاریگەی کامپ نۆو بەیەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.