ڤیدیۆ؛ ئایندهۆڤن 4 گۆڵی تۆمارکرد

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئایندهۆڤن سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و بەشێوەیەکی کاتی بەجیاوازیی سێ خاڵ چووە پێش یانەی ئایاکس و لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەیە.
 
خولەکی 11 لوک دی یۆنگ تۆڕی یانەی ئێکسلسیۆری هەژاند و گۆڵی یەکەمی بۆ ئایندهۆڤن تۆمارکرد، نیوەی یەکەمی یارییەکە تەنیا ئەم گۆڵەی بەخۆیەوە بینی.
 
لە نیوەی دووەمدا خاوەن یاریگە باشتر یارییکرد، لە خولەکی 77 چاڤی سیمۆنس گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد و بووە خاوەنی 14 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکە.
 
دوای چوار خولەک لەو گۆڵە فابیۆ سیلڤا گۆڵێکی دیکەی بۆ ئایندهۆڤن تۆمارکرد، لە دوایین ساتەکانی یارییەکەشدا ئێریک گوتیرێز گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد و ئایندهۆڤن لە نێو یاریگە و هاندەرانیدا بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە.
 
ئایندهۆڤن بەم بردنەوەیە بووە خاوەنی 59 خاڵ و بەجیاوازیی سێ خاڵ لەگەڵ ئایاکس بەشێوەیەکی کاتی چووە دووەمی ریزبەندی خولەکەیە.