مۆرینیۆ وەڵامی کاسانۆ دەداتەوە

09-04-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن جۆزێ مۆرینیۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵی، وەڵامی تووندی قسەکانی ئانتۆنیۆ کاسانۆ، یاریزانی پێشووی رۆما و ریال مەدریدی دایەوە.
 
پێشتر کاسانۆ لە لێدوانێکی توونددا، رەخنەی لە مۆرینیۆ گرتبوو، گوتبووی نابێ کارگێڕیی ریال مەدرید بە مێژووی مۆرینیۆ هەڵخەڵەتێن، داواشی کردبوو ئەوان گرێبەست لەگەڵ مۆرینیۆدا نەکەن ئەگەر دەیانەوێ راهێنەرێکی نوێ بۆ پڕۆژەی نوێی یانەکە دەستنیشان بکەن.
 
لە وەڵامی کاسانۆدا، مۆرینیۆ لە لێدوانی رۆژنامەڤانیدا گوتی، "هەموو کەسێک ئازادە لەوەی چی دەڵێ و چۆن رەخنە دەگرێت".
 
پاشان دەڵێ، "کاتێک کارەکە پەیوەندی بە کەسێکی وەک ئانتۆنیۆوە هەیە، ئەوە دۆخەکە جیاوازە، چونکە ئەو چێژ لەوە وەردەگرێت کە قسە بکات لە کاتێکدا ئەوانیدیکە لێبڕاوانە کاردەکەن. ئەوان ئەگەر رەخنە لە رۆما یان مۆرینیۆ بگرن، ئەوە کارێکە بەهۆیەوە سەرنجی خەڵک دەبەنە سەرخۆیان".
 
سپێشەڵ وەن زیاتر دەڵێ، "کاسانۆ یاریی بۆ رۆما، ئینتەر و ریال مەدرید کردووە، لە مەدرید تەنیا ئەوەیان لەبیرە کە ئەو درێسی یانەکەیانی لەبەرکردووە، لە کاتێکدا لە رۆما جامی سوپەری بردووەتەوە بەبێئەوەی یاری بکات، لە ئینتەریش تەنانەت جامی نێوخۆیی لۆمباردیاشی نەبردووەتەوە".
 
مۆرینیۆ هەروەها دەڵێ، "هەمووان دەزانن من لە ئینتەرمیلان، ریال مەدرید و رۆما چیم بردووەتەوە، کاسانۆ کێشەی لەگەڵ مندا نییە، بەڵام دەبێ ئەوەی پێ بڵێم کە دەبێ ئاگاداربێت، ئەو تەمەنی 40 ساڵە و من 60 ساڵم".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە