پۆچێتینۆ داوایەکی لە ئێمباپێ هەیە

09-04-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ماورێسیۆ پۆچێتینۆ کیلیان ئێمباپێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ماورێسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، دووپاتیکردەوە کە بۆ کیلیان ئێمباپێ و بۆ یانەکەیان و بۆ هەموو لایەک باشترە ئەو ئەستێرە فەرەنسییە لەگەڵ یانەکەی بمێنێتەوە. گوتیشی "هەموومان باشترینمان بۆ یانەکەمان دەوێت".
 
لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یاریی پاریس سانجێرمان بەرامبەر کلێرمۆنت لە لیگ وەندا، پرسیار لە ماورێسیۆ پۆچێتینۆ کرا، کە ائیا دەتوانێت کیلیان ئێمباپێ رازی بکات لە پاریس بمێنێتەوە؟.
 
راهێنەری ئەرجەنتینیی یانەی پاریسی، لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا گوتی "من چی دەکەم بۆ ئەوەی ئێمباپێ رازی بکەم لە پاریس سانجێرمان بمێنێتەوە؟ لە راستیدا کاتێک ئێمباپێ لە بەرامبەرتدا دەبێت دەتوانی پرسیاری لێبکەی، وابزانم ئێمە و یانەکە و هەموو بەرپرسانی باشترینمان دەوێت بۆ یانەکە و بۆ ئێمباپێش.
 
ئەو کە رووی قسەکانی لە ئێمباپێ بوو، گوتیشی "پێمانوایە مانەوەی ئێمباپێ بۆ یانەکەمان باشترە و بۆ خودی خۆیشی باشترە لە پاریس بمێنێتەوە".
 
بەمدواییە زۆر باس لەوە دەکرێت کە کیلیان ئێمباپێ خەریکە بۆچوونی خۆی لەبارەی رۆیشتنی بۆ ریال مەدرید دەگۆڕێت و بیر لە مانەوە دەکاتەوە.
 
سەبارەت بە یاری کلێرمۆنت، پۆچێتینۆ گوتی "ئەوان تۆپی پێیەکی جوان پێشکێش دەکەم، ئەوان لە رکابەریدان بۆ مانەوە لە لیگ وەن، ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە بەرامبەر بە یانە گەورەکانی وەک مارسێلیا، نیس و رێن، بۆیە پێشبینی دەکەین یارییەکی زەحمەت بێت".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە