تۆرێس کۆتایی وەرز لە ئاتلێتیکۆ مەدرید دەڕوات

09-04-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فێرناندۆ تۆرێس، هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدرید
A+ A-


رووداو - هەولێر

فێرناندۆ تۆرێس، ئەستێرەی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ئاشکرایکرد، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ریزەکانی یانەکەی بەجێدەهێڵێت.

تۆرێس لە یەکێک لە رێورەسمێکی بەرەوپێشچووندا لە مەدریدی پایتەخت رایگەیاند، بڕیارییداوە لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید بەجێبهێڵێت.

یاریزانە ئیسپانییەکە گوتی، هۆکاری سەرەکی کەمی بەشدارییکردنە لە یارییەکاندا، لەکاتێکدا لەم وەرزەدا لە 3 یاریی زیاتر بەشدارینەکردووە.

هێرشبەرەکەی رۆخی بلانکۆس گوتیشی، پێموایە ئەمە کاتێکی زۆر گونجاوە بۆ رۆیشتن، هەستدەکەم من هێشتا دەتوانن پێشکەشبکەم، بەڵام لێرە نا کە بەشداری لە یارییەکاندا نەکەم.

لەلایەن خۆیەوە ئێنریکی سێریزۆ، سەرۆکی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید رایگەیاند، دەیانەوێت بە باشترین شێواز ماڵئاوایی لە تۆرێس بکەن و لە دوایین یاریی لالیگادا بەرامبەر ئیبار رێورەسمێکی گەورەی بۆ ئەنجامدەدەن.

سەرۆکی یانەکە ئەوەشی راگەیاند، تۆرێس ئەفسانەی یانەکەیانە و ئازادە لە بڕیاردان، بەڵام ئاتلێتیکۆ هەمیشە وەک ماڵی ئەو دەمێنێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە