رووداو دیجیتاڵ
هاندەرانی یانەی ریال مەدرید دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانی دەیانەوێت هاوینی ئەمساڵ زوو بێت و یانەکەیان گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی پاریس سانجێرمان بۆ یانەکەی رابگەیێنێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەڤانی بەنێوبانگی جیهانی لە دوایین پێشهاتدا لە بارەی ئەو یاریزانەوە دەڵێت "گفتوگۆکانی نێوان ریال مەدرید و کیلیان ئێمباپێ گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی."
رۆمانۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت "گفتوگۆکانی کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید ئێستا لە قۆناخی قسەکردنە لەبارەی بەندی گرێبەستەکەی کە تایبەتە بە بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر، لە هەر دۆخێکدا یاریزانەکە خەڵاتەکە بباتەوە و پاداشتی دارایی پێدەدرێت."
ئەم قسانەی رۆمانۆ لەکاتێکدایە، پێشتر رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندبوو، ئێمباپێ لە ئەگەری بردنەوەی باڵۆن دۆر لەگەڵ یانەی ریال مەدرید 15 ملیۆن یۆرۆی وەکو پاداشتی دارایی پێدەدرێت.
دوایین یاریزان کە لە ریال مەدرید لەو بەندەی گرێبەستەکەی سوودمەند بووە، کەریم بنزیما بووە کە کاتێک باڵۆن دۆری بەدەستهێنا 1 ملیۆن یۆرۆی وەکو پاداشتی دارایی وەرگرت.
کیلیان ئێمباپێ بە یانەی پاریس سانجێرمانی گوتووە، گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکە نوێناکاتەوە و دەیەوێت بڕوات، هەمووان چاوەڕێن چیرۆکی پەیوەندیکردنی بە یانەی ریال مەدریدەوە ببێتە راستی و لە بەرژەوەندی یانەی شاهانە تەواو ببێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر لویس ئێنریکێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان گوتی "روونە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئێمباپێ لە دەرەوەی پاریس سانجێرمان دەبێت و پێویستە سوود لە بژاردەکانی دیکە ببینین."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ