ریال مەدرید سوپرایزێکی گەورەتری پێیە

09-03-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئێرلینگ هالاند ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا، پشتڕاستیان کردەوە کە ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی نەرویجی، و یانەی مانچێستەر سیتی، هێشتا خەونی خۆی بۆ گواستنەوەی بۆ ریزەکانی ریال مەدرید کۆتایی پێنەهێناوە. یانەی شاهانەش گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە ئامانجیەتی.
 
بەگوێرەی رۆژنامەی ئەی ئێس، ئەو لێدوانەی هالاند کاتێک پرسیاری لەبارەی ریال مەدریدەوە لێکرا، و وەڵامەکەی ئەوەبوو کە نازانم لە داهاتوودا چی روودەدات، بووە هۆی بوومەلەرزەیەک لە ئینگلتەرا، بەتایبەتی کە وەک رۆژنامەکە باسی دەکات، هالاند دەیتوانی بڵێت "داهاتووی من لەگەڵ مانچێستەر سیتییە".
 
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەری بینینی هالاند لە مەدرید لە داهاتوودا، سەرەڕای نزیکبوونەوەی هاتنی کیلیان ئێمباپێ بۆ یانەکە بەدوور نابینرێت.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، ریال مەدرید بۆ ئەوەی گرێبەستەکە کۆتایی پێبهێنێت، پشت بە رافایلا پیمێنتای بەڕێوەبەری کارەکانی هالاند دەبەستێت، کە بڕگەیەکی لە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی داناوە کە رێگەی پێدەدات لە هاوینی 2024ـەوە دەستپێبکات، و بەهۆیەوە هەر یانەیەکی دەرەوەی ئینگلتەرا دەتوانێت بە دانی مەرجی سزایی گرێبەستەکەی هالاند هەڵبوەشێنێتەوە.
 
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ئەگەر هالاند وەڵامی گوشارەکانی سیتی بداتەوە و رازی بێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، پیمێنتا حەزدەکات بڕگەیەکی نوێ دابنێت کە لە رێگەیەوە مێرێنگێ بتوانێت بە بیقۆزێتەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە.
 
ئەی ئێس ئاشکراشیکردووە کە ریال مەدرید کێشەی بۆ دروست دەبێت لە رووی پێدانی مووچەی ئێرلینگ هالاند و کیلیان ئێمباپێ (ئەگەر گرێبەستەکە بۆ هێرشبەرە فەرەنسییەکە تەواوبێت)، بەڵام ئەمە راست نییە، چونکە بێرنابیۆ نوێیەکە سەرچاوەی ئابووری نوێ بۆ یانەی شاهانە دابین دەکات، کە دەکاتە 150 ملیۆن یۆرۆ، و لە وەرزی داهاتوو دەست پێدەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).