پێشمەرگەی سلێمانی و شورتە یاری لوتکە دەکەن


رووداو دیجیتال

ئەمڕۆ سێشەممە یارییەکای گەڕی چوارەمی گردبوونەوەی دووەمی قۆناخی پێشکۆتای خولی نایابی بالەی عێراق بەئەنجامدای چوار یاری بەڕێوەدەچێت.

لە یاری لوتکەدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکە رووبەڕووی یانەی شورتە دەبێتەوە، چاوەڕوانی یارییەکی بەهێز دەکرێت.

عەلی تەها، کاپتنی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەت بەتۆڕی میدیایی رووداو، رایگەیاند " ئامادەین بۆ نوسینەوەی سەرکەوتنێکی دیکە، هەموو هیوایەکی ئێمە پەڕینەوەیە بۆ قۆناخی داهاتوو بۆ ئەوەی پارێزگاری لە نازناوی خولەکە بکەین، هەروەها خوێندنەوەمان لەسەر خاڵە بەهێزەکانی یانەی شورتە کردووە".

لە یارییەکی دیکە یانەی هەولێر کە هیچ یارییەکی لە گردبوونەوەی دووەم نەبردووەتەوە و ئاستی خراپە میوانداری یانەی غازی باشوور دەکات، ئەم یارییە لە رووی ئاستەوە جیاوازییەکی زۆری تێدا دەبیندرێت، یانەی هەولێر پێکهاتەکەی لاوە و هیچ یاریزانێکی ئەستێرەی نییە، لە بەرامبەردا یانەی شورتە خاوەن نۆ یاریزانی هەڵبژاردەی بالەی عێراقە.

یانەی جەیش خاوەن باشترین ئەنجامی ئەم قۆناخە و تاکە تیپە کە هەموو یارییەکانی گردبوونەوەکەی بردووەتەوە، بەسەرکردایەتی نەوزاد شێرزادی یاریزانی کورد شەڕی یانەی سناعە دەکات بۆ بردنەوەی سێ خاڵی دیکە.

ئێستا یانەی بەحری بەکۆکردنەوەی ٢٠ خاڵ لە پلەی پێشەنگی ریزبەندییە، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە پلەی دووەمە بە ٢٠ خاڵ، یانەی غازی باشوور ٢٠ خاڵی هەیە لە پلەی سێیەمە.

یارییەکانی خولی نایابی بالەی عێراق لە هۆڵەکانی یانەی ئەکاد عەنکاوە لەگەڵ کۆلیژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.