ڤیدیۆ؛ شاشمان یه‌كه‌می پاریس نیس بوو

رووداو ـ هه‌ولێر

پایسكیلسواری ئه‌ڵمانی ماكسیمیلیان شاشمان پله‌ی یه‌كه‌می له‌ قۆناخی یه‌كه‌می پێشبڕكێ پایسكیلسواری پاریس نیس 2020 به‌ده‌ستهێنا.

له‌و پێشبڕكێیه‌دا كه‌ له‌ فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، ماكسیمیلیان شاشمان به‌ئاسانی به‌سه‌ر ركابه‌ره‌ به‌لجیكییه‌كه‌ی دیلان تیۆنس له‌ تیپی به‌حره‌ین ماكلاریندا سه‌ركه‌وت و به‌ پله‌ی یه‌كه‌می هێڵی كۆتایی تێپه‌ڕاند.

پله‌ی سێه‌میش به‌ر تیسی بینۆی پایسكیلسواری به‌لجیكی كه‌وت، له‌و پێشبڕكێیه‌دا كه‌ چه‌ندین به‌ریه‌ككه‌وتن روویدا و هه‌ندێك پایسكیلسوار به‌هۆیه‌وه‌ تووشی پێكان بوون و پێشبڕكێیه‌كه‌یان ته‌واو نه‌كرد.