ڤیدیۆ؛ ریال مه‌درید نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه‌ پێشه‌نگی لالیگا

09-03-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ریال بێتیس ریال مه‌درید
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

ریال مه‌درید نه‌یتوانی درێژه‌ به‌ خۆشییه‌كانی بردنه‌وه‌ی كلاسیكۆ له‌ بارسێلۆنا بدات، به‌ ریال بێتیس دۆڕا و جارێكی دیكه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی لالیگای به‌ بارسا به‌خشییه‌وه‌.

له‌ یاری لووتكه‌ی گه‌ڕی 27ی لالیگادا ریال مه‌درید بووه‌ میوانی یانه‌ی ریال بێتیس و له‌ یارییه‌كی پڕ له‌ جۆش و خرۆشدا یانه‌كه‌ی ئه‌نده‌لوس شكستی به‌ مه‌دریدییه‌كان هێنا و به‌ 2 ـ 1 لێیبردنه‌وه‌.

له‌ خوله‌كی 40 سیدنی داسێلڤای به‌رازیلی به‌ لێدانێكی مووشه‌ك ئاسا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ یانه‌ی خاوه‌ن ماڵ تۆماركرد، به‌ڵام به‌ر له‌ كۆتاییهاتنی نیوه‌ی یه‌كه‌م كه‌ریم بێنزیما به‌ لێدانی سزا گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ تیپه‌كه‌ی زینه‌دین زیدان به‌ده‌ستهێنا.

له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا یاریزانانی ریال بێتیس به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك كۆنترۆلی یاریگه‌یان كرد و چه‌ندین هێرشی مه‌ترسیداریان برده‌ سه‌ر گۆڵی تیبوا كۆرتوای گۆڵپارێز، كه‌ چه‌ندینجار رزگاركه‌ری مه‌دریدییه‌كان بوو، به‌ڵام له‌ خوله‌كی 82دا كریستیان تیۆ هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌دریدییه‌كانی قۆسته‌وه‌ و گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ بێتیس به‌ده‌ستهێنا و 3 خاڵی گرنگی یارییه‌كه‌ی كرده‌ به‌شی خۆی و تیپه‌كه‌ی.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ریال بێتیس ژماره‌ی خاڵه‌كانی كرده‌ 33 خاڵ و چووه‌ پله‌ی 12ی ریزبه‌ندی، ریال مه‌دریدیش ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پێشه‌نگی لالیگای له‌ده‌ستدا و به‌ 56 خاڵ له‌ په‌لی دووه‌م مایه‌وه‌ له‌دوای بارسێلۆنا كه‌ به‌ 58 خاڵ له‌ پێشه‌نگدایه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە