مانشێتی گرنگترین رۆژنامە وەرزشییەکانی ئەوروپا
لەگەشتی هەواڵەکانی وەرزشی رووداو باسی گرنگترین مانشێتەکانی رۆژنامە وەرزشییەکان و کاردانەوەی دوای یارییەکان کرا.
رۆژنامە موندۆ دیپۆرتیڤۆ:
لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بەمانشێتێکی گەورە نووسیوویەتی پاڵەوان، ئەوە ئاماژەیە بۆ سەرکەوتنە مێژوییەکەی بارسێلۆنا بەسەر پاریس سانجێرمان، هەروەها نووسیوویەتی دوای دەستپێکێکی باش هەرچەند کاڤانی گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام نەیمار و سێرجیۆ رۆبێرتۆ لە 8 خولەکەدا هەموو شتیکیان بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ گۆڕی بارسایان گەیاندە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە.
رۆژنامەی سپۆرت:
لە مانشێتی سەرەکی ئەمڕۆیدا بەگەورەیی نووسیوویەتی "چیرۆکی سەرکەوتن" ئەوەش هەمدیس بۆ ئەو مێژووییەی بارسێلۆنا لە دوێنێ شەو تۆماریکرد و بووە یەکەم یانە لە یاری چووندا بە چوار گۆڵ دۆڕابێت و بگاتە قۆناخی داهاتوو، هەروەها پاریس سانجێرمانی تووشی دووەم گەورەترین شکستکرد لە مێژووی یانەکەدا کە ساڵی 1997 بەهەمان ئەنجام لە جامی سوپەری ئەوروپا بەیانەی یوڤێنتوس دۆڕابوو.
رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی..
لە ژمارەی ئەمڕۆیدا باسی سەرکەوتنی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند دەکات بەسەر یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی کە لە یاری چووندا بە گۆڵێکی بیبەرامبەر دۆڕابوو، بەڵام لە یاری گەڕانەوەدا بەسەرکردایەتی پیێر ئۆبامیانگ کە هاتریکی تۆمارکرد و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و خۆیان گەیاندە قۆناخی داهاتوو، رۆژنامەکە لە ژمارەی ئەمڕۆیدا نووسیوویەتی ئاست بەرزی، یان تەبەقەیا راستی.