ڤیدیۆ؛ بۆرووسیا دۆرتموند گەیشتە قۆناخی هەشتی جامی ئەڵمانیا

09-02-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by INA FASSBENDER / AFP
Photo by INA FASSBENDER / AFP
نیشانەکردن بۆرووسیا دۆرتموند بۆخوم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بۆرووسیا دۆرتموند، گەیشتە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی ئەڵمانیا، دوای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، لە یانەی بۆخومی بردەوە.
 
لە نیوەی یەکەمدا، ئیمری جان لە ناوەڕاستی یاریگاوە گۆڵێکی سەرسوڕهێنەری بۆ یانەی میوان تۆمارکرد.
 
دواتر ناوبژیوان دوای کاژێرێک لە دەستپێکی یارییەکە لێدانێکی سزای بە بۆخوم هەژمارکرد، کیڤن ستۆگەر لە خولەکی 64 بەسەرکەوتووی جێبەجێیکرد و گۆڵی یەکسانکردنەوەی بۆ بۆخوم تۆمارکرد.
 
مارکۆ ریۆس کاریگەرییەکی روونی لەسەر تیپی بۆرووسیا دۆرتموند هەبوو، چونکە دوای ئەوەی وەک یاریزانی یەدەگ هاتە نێو یاریگا، پاش تەنیا چەند خولەکێک لە هاتنە نێو یاریگە پاسێکی لە جود بیلینگهامەوە وەرگرت و لە خولەکی 70 گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ دۆرتموند تۆمارکرد.
 
یانەی خاوەن یاریگە زۆر هەوڵیدا ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام یاریزانانی تیپی میوان توانیان بەرگرییەکی باش بکەن و یارییەکە بە بردنەوەی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە