ریال مەدرید بە سەرکەوتنێکی گەورە خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی مۆندیال

09-02-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ریال مەدرید یانەی ئەهلی مۆندیالی یانەکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بە بردنەوە بە ئەنجامێکی گەورە خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکان، کە لە مەغریب بەڕێوەدەچێت.
 
ریال مەدرید لە قۆناخی پێش کۆتاییدا رووبەڕووی یانەی ئەهلی میسری بووەوە و بە ئەنجامی 4-1 لێیبردەوە و بلیتێکی فایناڵی بەدەستهێنا.
 
میسرییەکان سەرەتا باش یارییان کرد و ماوەی 40 خولەک لەبەردەم هێرش و هەڕەشەکانی ریال مەدریددا خۆڕاگربوون، تاوەکو ڤینیسیۆس 3 خولەک بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ریال مەدرید تۆمارکرد.
 
لەگەڵ دەستپێکردنی نیوەی دووەم و لە خولەکی 47 ڤالڤێردی گۆڵی دووەمی بۆ یانەی شاهانە تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 65 عەلی مەعلول هیوای بۆ میسرییەکان گەڕاندەوە، کاتێک بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی بۆ ئەهلی تۆمارکرد.
 
لە کاتێکدا کە میسرییەکان هەوڵیان بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە دەدا، لوکا مۆدریچ لێدانێکی سزای لەدەستدا، بەڵام لە خولەکی دووی زیادکراودا رۆدریگۆ گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ ریال مەدرید تۆمارکرد.
 
مەدریدییەکان بەوەش نەوەستان و ئەریباسی یاریزانی لاو، لە خولەکی 8ـی زیادکراودا گۆڵەی چوارەمیشی تۆمارکرد.
 
بەم سەرکەوتنە ریال مەدرید بلیتی یاریی کۆتایی بڕی، کە بریارە رۆژی شەممە 11ـی2ـی2023 بەرمابەر یانەی هیلالی سعودی ئەنجام بدات، کە ئەمیشیان بە بردنەوە لە فلامینگۆی بەرازیلی بە ئەنجامی 3-2 گەیشتووەتە فایناڵ.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە