رووداو – هه‌ولێر
یاریزانێكی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و یانه‌ی بارسێلۆنا پێیوایه مێسی وه‌ك رۆناڵدۆ نییه و بچێته خولی ئینگلته‌را، شكست دێنێت.
ئیمانوێل پیتی، یاریزانی پێشووی فه‌ره‌نسا و یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێت: "به‌ڕاشكاوی پێموانییه مێسی بۆ خولی ئینگلیزی گونجاوبێت، چونكه ئه‌و حه‌زناكات هه‌موو كات له ژێر فشاربێت و رووبه‌ڕووی توندوتیژی ببێته‌وه".
گوتیشی: "مێسی له‌و بارودۆخانه رانه‌هاتووه، چونكه ئه‌و له ئیسپانیا پارێزراوه، ئه‌و وه‌ك كریستیانۆ رۆناڵدۆ نییه، بۆیه له پرێمه‌رلیگدا شكست دێنێت".
ئیمانوێل پیتی كه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا نازناوی مۆندیالی 1998ی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:" بێگومان بۆ جه‌ماوه‌ری پرێمه‌رلیگ چێژبه‌خش ده‌بێت ئه‌گه‌ر مێسی له‌وێدا یاریی بكات، به‌ڵام هیچ هۆكارێك نابینم یانه‌یه‌كی وه‌كو مانچێسته‌ر سیتی بۆ نموونه، هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی مێسی بدات، كه ئێستا ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 33 ساڵه.
دوای ئه‌و كێشانه‌ی ئه‌مدواییه‌ی نێوان مێسی و ئه‌بیدالی سكرتێری یانه‌ی بارسێلۆنا، ده‌نگۆی زۆر له باره‌ی رۆیشتنی له یانه‌كه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه و له گرێبهستهكهشیدا خاڵێك هه‌یه، رێگه‌ی پێده‌دات له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ