یانەی پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەکی دیکەی لەدەستدا

رووداو-هەولێر

ئیدینسۆن کاڤانی، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە یارییەکەیان بەرامبەر بۆردۆ توشی پێکان بوو.

یاریزانەکە لە کۆتا خولەکی گێمی یەکەمی یارییەکە تووشی پێکان بوو ناچاربوو یاریگە جیبهێڵێت، بەڵام نازانرێت پێکانەکەی چییە و تاوەکو چەند لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە.

 لەگەڕی 24 ی لیگ وەندا  یانەی پاریس سانجێرمان  میوانداری یانەی بۆردۆی کرد و یارییەکەشی بە گۆڵی  بێوەڵام بردەوە، گۆڵی بردنەوە و سێ خاڵی یارییەکەش لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 42دا لە رێگەی ئیدینسۆن کاڤانی بە لێدانی سزا تۆمارکرا.

پی ئێس جی لە یارییەکەیان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا جگە لە نەیمار داسێلڤا لە تواناکانی کاڤانیش بێبەش دەبێت و بەشداری یارییەکە ناکەن.

رۆژی سێشەمە لە گەڕی 16 ی چامپیۆنزلیگ یانەی مانچێستەر یونایتد لە یاریگەی ئۆڵترافۆرد میوانداری پاریس سانجێرمان دەکات.