ئیتاڵیا خۆی بۆ میوانداریکردنی جامی یۆرۆی 2028 ئامادەدەکات

رووداو-هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا خۆی بۆ میوانداریکردنی جامی یۆرۆی 2028 ئامادە دەکات.

گابریێل گراڤینا، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا رایگەیاند" دەمانەوێت بە رژدی خۆمان بۆ میوانداریکردنی جامی یۆرۆی 2028 ئامادە بکەین و بەدەستی بهێنین".

گراڤینا گوتیشی" ئەم پرۆژەیە دەبێتە هاندەر بۆ وڵاتەکەم بۆ ئەوەی گرنگییەکی زیاتر بە وەرزش بدات و پاڵەوانیێتی گەورەتر بەڕێوە ببات".

جگە لە ئیتاڵیا، ئیسپانیاش دەیەوێت جامی یۆری 2028 بەڕێوە ببات و دەبێت رکابەری ئیتاڵیا.