دیدار حامد چووە پیرمام

09-02-2015
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن دیدار حامد
A+ A-

هەولێر – رووداو

کەمێک پێش ئێستا یانەی ئارارات بەشێوەیەکی فەرمی توانی گرێبەست لەگەڵ دیدار حامدی گۆڵپارێزی ناسراوی شاری هەولێر واژوو بکات بۆ ئەوەی پارێزگاریی لە گۆڵی یانەکە بکات لە یارییەکانی قۆناخی دووەمی خولی یانە نایابەکانی کوردستان. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیای رووداو، وەلید ئەنوەر موڕاد جێگری سەرۆکی یانەی ئارارات رایگەیاند، بۆ زیاتر بەهێزکردنی پێکهاتەکەمان بوو ئەم گرێبەستەمان لەگەڵ دیدار واژووکرد، چونکە متمانەیەکی تەواویشمان پێی هەیە کە دەتوانێت کاریگەر بێت لە سەر ئەنجامەکانی یانەکەمان. 

ئەو بەرپرسەی یانەی ئارارات ئاماژەی بەوەشکرد، گرێبەستەکە لەسەر لاپەرەیی سپییە و تا کۆتایی ئەم وەرزە لە ریزی یانەکەمان یاریی دەکات. 

دیدار حامد گۆڵپارێزێکی ناسراوی کوردستان و عێراقە، پێشتر لەگەڵ یانەی هەولێر یاریی کردووە، دواتر لە ریزی یانەکانی زاخۆ و سلێمانی بۆ ماوەی چەند وەرزێک یاریی کردووە، لەگەڵ هەڵبژاردەی کوردستانیش توانی نازناوی جامی ڤیڤا بباتەوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە