ڤیدیۆ؛ قەتەر بە گۆڕانکارییەکی گەورەوە دەیەوێت مێژوو بنووسێتەوە

09-01-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
هەڵبژاردەی قەتەر
هەڵبژاردەی قەتەر
نیشانەکردن هەڵبژاردەی قەتەر جامی ئاسیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چاوەڕوانییەکانی بەرەو کۆتایی دەچن، قەتەر دوای میواندارییەکی سەرکەوتووی مۆندیال، ئەمجارە جامی ئاسیا بەڕێوەدەبات، جامێک کە قەتەرییەکان تێیدا دەیانەوێت مێژوو دووبارەبکەنەوە و لەبەردەم هەلێکی گەورەدان بۆ ئەوەی پارێزگاری لە نازناوی پاڵەوانێتییەکە بکەن.
 
قەتەر لە 2019 بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا لە ئیمارات نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا، ئەمجارە پاڵەوانێتیی هەژدەیەمینی جامی ئاسیا، لەنێو خاک و هاندەرانی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و هەلێکی مێژووییە بۆ ئەوەی هەڵبژاردەکە مێژووی کۆریای باشوور، ئێران، ژاپۆن و سعودیە دووبارەبکاتەوە و ببێتە پێنجەم هەڵبژاردە دوو نازناوی لەسەریەک بباتەوە.
 
پێکهاتەی قەتەرییەکان بۆ جامی ئاسیا گۆڕانکارییەکی زۆر تێدا کراوە، دوای دوورخستنەوەی فێلیکس سانچێزی ئیسپانی لە راهێنەرایەتیی هەڵبژاردەکە، کارلۆس کیرۆش بووە راهێنەر، بەڵام زۆر نەمایەوە و جارێکی دیکە هەڵبژاردەکە درایەوە بە عەقلیەتێکی ئیسپانی، بەڵام ئەمجارە بارتۆلۆمی مارکێز سەرکردایەتیی تیپەکە دەکات کە لە 2018ـەوە لەو وڵاتە کاردەکات و بەباشی ئاگاداری دۆخی تۆپی پێی قەتەرە.
 
هەڵبژاردەی قەتەری میوانداری جامی ئاسیا، لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی یەکەم یاریی دەکات، یاریی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە لە یاریگەی لوسەیلی بەنێوبانگ بەرامبەر هەڵبژاردەی لوبنان ئەنجامدەدات، دوای ئەوەش رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی تاجیکستان و چین دەبێتەوە، بۆ ئەوەی لە هەنگاوی یەکەمدا قۆناخی کۆمەڵەکان ببڕێت.
 
راهێنەری هەڵبژاردەی قەتەر، بۆ ئەم پاڵەوانێتییە پێکهاتەیەکی تێکەڵی لە یاریزانی لاو و بە ئەزموون ئامادەکردووە، 12 یاریزانی هەڵبژاردەکە تەمەنیان لەسەرووی 30 ساڵە و 14 یاریزانیشی لە خوار ئەو تەمەنەوەن، تێکڕای تەمەن لە ریزەکانی پاڵەوانی جامی ئاسیای رابردوو ئێستا 27 ساڵە و هەموو ئامانجەکەش ئەوەیە ئەزموون و توانای جەستەیی باشترین ئاست لە پاڵەوانێتییەکەدا پێشکێشبکەن.
 
دیارترین ئەو گۆڕانکارییانەی لە تیپەکەدا کراون، بۆ ئەم جامی ئاسیایە عەبدولکەریم حەسەن، یەکێک لە بەنێوبانگترین بەرگریکارەکانی هەڵبژاردەکە بانگهێشتنەکراوە، بەهۆی ئەوەی ئاستی دابەزیووە، لەکاتێکدا 2019 رۆڵێکی سەرەکیی بینی بۆ بردنەوەی نازناوەکە.
 
قەتەر بە چەکی زۆرەوە دەچێتە نێو رکابەرییەکە، ئەوان خاوەنی یاریگە و هاندەران، ئەکرەم عەفیف و موعیز عەلی دوو دیارترین ئەستێرەی هەڵبژاردەکەن، بەڵام جیاواز لە 2019 ئێستا هەڵبژاردەکانی دیکەی ئاسیاش بە ئامادەیی زۆرەوە چوونەتە ئەو وڵاتە، بۆیە پاراستنی نازناوەکە بۆ قەتەرییەکان هێندە ئاسان نابێت.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).