یوڤێنتۆس ریمۆنتادای بەسەر رۆمادا کرد

09-01-2022
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-
 
لە میانی یارییەکانی گەڕی بیستویەکەمینی خولی ئیتاڵی، یانەی رۆما لە یاریگەی ئۆڵۆمپیکۆ رووبەڕووی یوڤێنتوس بووەوە یارییەکەشی بە ئەنجامی 4 گۆڵ بەرامبەر بە 3 گۆڵ لێبردەوە. 
 
تامی ئابراهام لە خولەکی 11  لەبەرژەوەندی رۆما دەرگای گۆڵکردنی بەڕووی یارییەکەدا کردەوە، بەڵام زۆری نەخایاند پاولۆ دیبالا لە خولەکی 18 ئەنجامەکەی بۆ یوڤی یەکسانکردەوە. گێمی یەکەم بە یەکسانبوون کۆتاییهات.
 
گێمی دووەم دیسانەوە رۆما لە تۆمارکردنی گۆڵ دەستپێشخەری کرد و لە خولەکی 48 گۆڵی دووەمی رۆمای تۆمار کرد، هەر بەوەشەوە نەوەستان، لە خولەکی 53 یاریزانەکانی مۆرینیۆ گۆڵی سێیەمیان لە رێگەی لۆرینزۆ پیلیگرینی لە خولەکی 53 تۆمار کرد. 
 
ئەنجامەکە بۆ یوڤی نائومێدکەربوو، بەڵام یوڤی دوایین کارتی هێرشبەری بەکارهێنا و ئەلڤارۆ مۆراتا لە خولەکی 64 بەشداری کرد، ئیدی لێرە بەدوا هەموو شت لە دژی رۆما بوو، یوڤێنتوس سێ گۆڵی یەک لەدوای یەکی تۆمار کرد لە رێگەی لوکاتێلی خولەکی 70، کۆلۆسۆڤێسکی 74، دیچیلۆ 77، توانییان ئەنجامەیەکەیان لە شکستێکی قورسەوە بۆ سەرکەوتنێکی گەورە بگۆڕن.
 
جارێکی دیکە کوڕانی مۆرینیۆ هەلی گەڕانەوەیان بۆ کەشی یارییەکە بۆ رەخسا، کاتێک لە خولەکی 82 ناوبژیوانی لێدانی سزای لەبەرژەوەندی جیانلۆرۆسۆ هەژمار کرد و ماتیاس دیلێختی بە کارتی سوور لە یارییەکە دەرکرد، بەلام لۆرینزۆ پلێگرینی نەیتوانی لێدانە سزاکە بەسەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و چێزنی گۆڵپارێز، پارێزگاری لە سەرکەوتنەکەی بیانکۆنێری کرد، لە کۆتاییدا یوڤێنتوس بە ئەنجامی 4-3 سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمار کرد.
 
ئەنجامی ئەم یارییە یوڤێنتۆسی کرد بە خاوەنی 38 خاڵ و لە پلەی پێنجەم شوێنی خۆی قایمکرد، هەرچی رۆماشە دابەزی بۆ پلەی هەشتەمی ریزبەندی. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە