لە ئێف ئەی کەپ یانەکانی پرێمەرلیگ ئەرکییان ئاسانە

رووداو دیجیتاڵ

لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا یانەکانی پرێمەرلیگ ئەرکیان ئاسانە و ئارسیناڵیش لەگەڵ نیوکاسڵ یاری هەیە.

کاژێر 15:00 بە کاتی باشووری کوردستان، ئێڤێرتۆن ئەرکی ئاسانە و لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر رۆسێرهام یاریدەکات.

کاژێر 18:00 یانەی لێستەر سیتی دەبێتە میوانی یانەی ستۆک سیتی، لە هەمان کاتدا فولهام لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا لەگەڵ کوین پارک رێنجەرز یاریدەکات.

کاژێر 20:30 ئارسیناڵ لە ئیمارات ستادیۆم میوانداری یانەی نیوکاسڵ دەکات.

کاژێر 23:00 مانچێستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد لەگەڵ بەرامبەر واتفۆرد یاریدەکات و دوایین یاریش لە نێوان ساوسهامپتۆن و شرۆسبێری تاوندا دەبێت.