ڤالڤێردی ترسی له ئاتلێتیكۆ مه‌درید هه‌یه
رووداو ـ هه‌ولێر
ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، له‌باره‌ی یاری ئه‌مشه‌ویان به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌ڤانان كرد و راشكاوانه رایگه‌یاند كه ئه‌ركیان زۆر زه‌حمه‌ته.
ئه‌مشه‌و كاژێر 22:00 به كاتی باشووری كوردستان، هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مه‌درید له یاری دووه‌می پێش كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له سعودیه رووبه‌ڕووی یه‌كدی ده‌بنه‌وه، كه له یاری یه‌كه‌مدا ریال مه‌درید 3 ـ 1 له ڤالێنسیای برده‌وه و گه‌یشته یاری كۆتایی له چاوه‌ڕوانی بڕاوه‌ی یاری نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مه‌درید.
ڤالڤێردی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌ڤانی به‌ر له یارییه‌كه‌دا قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌ڤانان كرد و له‌باره‌ی سیستمی نوێی جامی سوپه‌ری ئیسپانیاوه گوتی "پێموایه نه به‌شێوازی ده‌ركردنی دۆڕاوه و نه به‌شێوازی خولیشه، یاری ئه‌مجاره‌مان چاره‌نووسسازه و براوه‌كه ده‌چێته یاری كۆتایی، بۆیه ئێمه وه‌ك یارییه‌كی خول سه‌یری ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتنمان ده‌وێت".
راهێنه‌ری بارسا باسی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویشیان كرد و ترسی خۆی له ئاتلێتیكۆ مه‌درید نه‌شارده‌وه‌و گوتی "ئێمه هه‌ست به زه‌حمه‌تیی ئه‌م یارییه ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید؟، ئه‌وه‌مان له دوایین یاری نێوان خۆمان و ئه‌وانماندا بینی، له دوایین خوله‌كه‌كانی یارییه‌كه‌دا توانیمان به‌زه‌حمه‌ت بیبه‌ینه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه یارییه‌كان له سعودیه ئه‌نجام ده‌درێن، ڤالڤێردی گوتی "له راستیدا ئه‌وه‌ی لێره رووده‌دات ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌یه، به‌ڵام پێویسته بیر له‌وه بكه‌یه‌وه كه تۆپی پێ پیشه‌سازییه و به‌رده‌وام گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌كانی داهاتدا هه‌یه، كه له راستیدا هه‌ر ئه‌وه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه لێره‌ین، لێره رووبه‌ڕووی هه‌ندێ بارودۆخی تایبه‌ت ده‌بیته‌وه، به‌ڵام ساڵی رابردووش هه‌ر ئه‌وه له مه‌غریب روویدا، بێگومان هه‌مان ئه‌و یارییه نییه كه له وڵاتی خۆتدا ده‌كه‌ی، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت ئێمه لێره‌ین".