ئیسپانیۆل یاریزانێکی پێشووی ریال مەدرید دەکاتە گرانترین گرێبەستی مێژوو

09-01-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئیسپانیۆل
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ئیسپانیۆلی ئیسپانی، بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستکردنی لەگەڵ رائول دی تۆماس، هێرشبەری یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی راگەیاند.

یانە ئیسپانییەکە لەسەر لاپەرەی فەرمی خۆی گرێبەستکردنی لەگەڵ ئەو یاریزانە 25 ساڵە راگەیاند، کە پێشتر لە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید یارییکردووە و گرێبەستەکەشی تاوەکو ساڵی 2026 دەبێت.،

بەپێی هەواڵەکانی میدیای ئیسپانیا ئەو یاریزانە بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ چووەتە یانە کەتەلۆنییەکە، بەمەش دەبێتە گرانترین گرێبەستی گواستنەوەی یاریزانان لە ریزەکانی یانەکەدا.

دوای راگەیاندنی گرێبەستەکە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشێوەیەکی فەرمی یاریزانەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا بناسێندرێت.

رائول دی تۆماس، لە تیپە جیاوازەکانی یانەی ریال مەدرید یارییکردووە، سێ جار بەشێوەی خواستن لەو یانەیە چووەتە یانەکانی کۆردۆبا، ڤایادۆلید و رایۆ ڤایکانۆ، دوای ئەوەش پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی کردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە