هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا
رووداو – هه‌ولێر
سه‌رۆكی یانه‌ی تولۆزی فه‌ره‌نسی هێرشی كرده‌سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ به‌رگریكارێكی ئەو یانەیەدا كرد.
یانه‌ی بارسێلۆنا دوێنێ رایگه‌یاند، گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ جیان كلیێر تۆدیبۆی به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی واژۆكرد، كه یاریزانی یانه‌ی تولۆزه.
ئۆلیڤێر سادران ئه‌مڕۆ بۆ رۆژنامه‌ی ماركا قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێت: "به تێڕوانینی من بارسا ئه‌و یاریزانه‌ی شێواند، چونكه ئه‌م یاریزانه ته‌نیا 10 یاری له خولی فه‌ره‌نسا كردووه، بارسێلۆنا له‌م كاره‌یدا سه‌ركه‌وتوونه‌بوو".
گوتیشی: "بارسێلۆنا وه‌كو یانه‌یه‌كی گه‌وره هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌كرد، ئه‌وان رایانگه‌یاند یاریزانه‌كه له هاوینی داهاتوودا په‌یوه‌ندی به تیپه‌كه‌یانه‌وه ده‌كات، به‌ڵام من كه‌سێك ناناسم بزانێت دوای شه‌ش مانگی دیكه چی رووده‌دات، ژیان پڕه له شتی چاوه‌ڕواننه‌كراو".
تۆدیبۆ ته‌مه‌نی 19 ساڵه و له هێڵی به‌رگری یاریی ده‌كات، له فه‌ره‌نسا به "ڤارانی نوێ" ناسراوه.
سه‌رۆكی یانه‌ی تولۆز دان به‌وه‌داده‌نێت، كه خۆی به‌شێكی گه‌وره‌ی به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌وه له ئه‌ستۆده‌گرێت، كه كه‌مته‌رخه‌م بووه له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی تۆدیبۆ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ره‌خنه له یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌گرێت، كه په‌له‌یان كردووه له راگه‌یاندنی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كەدا.
له‌مباره‌شه‌وه گوتی: "هه‌ڵسوكه‌وته‌كه شایه‌ن به یانه‌یه‌كی گه‌وره نه‌بوو، هه‌رچه‌نده ئه‌وان مافی یاساییشیان هه‌بوو بۆ ئه‌م كاره، به‌ڵام ئێمه‌ش به‌شێكی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرین.
تۆدیبۆ له هاوینی داهاتوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی تولۆز كۆتاییدێت.