واندا نارا تەقاندییەوە

رووداو – هەولێر

واندا نارا هاوژین و بەڕێوەبەری کارەکانی ماورۆ ئیکاردی یاریزانی یانەی ئینتەر میلان، رۆیشتنی هاوژینەکەی لە ئینتەر میلان نزیکتر کردەوە.

چەند رۆژێکە یانەی ئینتەر میلان لە هەوڵدایە گرێبەستی ماورۆ ئیکاردی نوێبکاتەوە و چەند دەستەوارەیەکی جیاجیای پێشکەشی ئەو یاریزانە کردووە، بەڵام لە کۆتاییدا ئیکاردی بە هیچ کام لەم گرێبەستانە رازی نەبوو و رەتیکردەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ نێرازۆری نوێبکاتەوە.

لەلایەن خۆیەوە واندا نارا کە هاوژین و بەڕێوەبەری کارەکانی ئیکاردییە گووتی، لە ئیسپانیا لەگەڵ دوو یانە پەیوەندییەکی بەهێزمان هەیە، هەروەها یانەیەک لە فەرەنسا و یانەیەکی دیکەش لە ئینگلتەرا داوای ئیکاردی دەکەن.

چەند رۆژێکیشە رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، ریال مەدرید نزیکترین یانەیە لە گرێبەستکردن لەگەڵ ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتینی.